دكتۆر لەتیف رەشید: عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێكی توندی ئاو بووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆمار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی (FAO) كۆدەبێتەوە و دوپاتیدەكاتەوە كە ئاسایش و سەقامگیری پایەیەكی بنەڕەتین بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام.

د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق، رۆژی دووشەممە 16_10_2023 پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ شو دۆنیۆ لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی كۆڕبەندی جیهانی خۆراك، كە رێكخراوەكە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەی دەبات.

لە میانی دیدارەكەدا، سەرۆككۆمار جەختیكردەوە كە حكومەتی عێراق گرنگییەكی زۆر بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری دەدات، بەو پێیەی بە پایەیەكی بنەڕەتی و خاڵی دەستپێك دادەنرێت بەرەو گەیشتن بە ئامانجەكانی بەرنامەی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ لە پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵاتدا، هەروەها پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویست وەك تەندروستی، فێركردن، و باشتركردنی شێوازی كشتوكاڵی و ئاودێری.

هەروەها سەرۆككۆمار دوپاتیكردەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ بەردەوامی و كاراكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لەگەڵ هەموو رێكخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكاندا، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوولا بكات لە دروستكردنی ژینگەیەكی ئارام و سەقامگیردا.

سەرۆككۆمار ئاماژەی بۆئەوەكرد، كە عێراق لە ئەنجامی كەمی ئاستی بەردانەوەی ئاو لە رووبارەكانی دیجلە و فورات و لقەكانی بە هۆی سیاسەتی ئاوی وڵاتانی خاوەن سەرچاوەی ئاو ڕووبەڕووی قەیرانێكی توندی ئاو بووەتەوە، هەروەها خراپ بەكارهێنانی ئاویش بووەتە هۆی ئەوەی كە دوو هێندە كاریگەری لەسەر عێراق دروستبكات، جگە لە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كە وشكەساڵی و بەبیابانبوون كاریگەری دروستكردووە، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو پلانانە هەبووە كە بۆ باشتركردنی كشتوكاڵ و ژینگە داڕێژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا