پۆڵەتیک پرێس
ئەمرۆ دوو شەممە، سررچاوەیەکی باوەڕ پێکراوە بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوان (درۆن) لە ناوەڕاستی بەغدا خراوەتە خوارەوە.
سەرچاوەکە بە ماڵپەری سومەریەی ڕاگەیاند، هێزەکانی پاراستنی تاوەرە ئەمنیەکان، وەزارەتی ناوخۆو زیندانی ڕەسافە، توانیان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە فەرمانگەی چاکسازی عێراق و زیندانی ڕەسافە بخەنە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە هیج ماددەیەکی تەقینەوەی تێدا نەبووە دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کراوە.