نرخی نەوت لەبەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی ئابووری ئەمریکا و چین و چەند وڵاتێکی ئەوروپا وردە وردە بوژایەوە، نرخی نەوت لەبەرزیدا مایەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیارە رۆژی سێشەممە وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کۆببنەوە و تاوتوێی قۆناغی داهاتووی سیاسەتی هەناردەکردنی نەوت بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا