راگەیەندراوێكی بە پەلە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە تایبەت بە موچە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێك تایبەت بە پێشنیاری ناردنی 598 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراەوەو دەڵێت ئاگاداری ئەو هەواڵە نین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە چەند كەناڵ و دەزگایەكی ڕاگەیاندن هەواڵێك لەزاری سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیاری ناردنی 598 ملیار دیناری وەك قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم ڕەتی كردۆتەوە ئەو بڕەپارەیە وەربگرێت.

بۆ ڕای گشتی و سەرجەم میدیاكانی ڕوون دەكەینەوە؛

1. ئێمە لە وەزارەتی دارایی بەرپرس نین لە هیچ زانیاری و لێدوانێك بەناوی سەرچاوەی نادیار بڵاو بكرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەك لەپەیجی فەڕمی خۆمان بڵاو نەكرێتەوە جێی متمانەو باوەڕ نییە.

2. بەهیچ جۆرێك لەلایەن تیمی تەكنیكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ئاگادار نەكراوینەوە لەبونی پێشنیارێكی لەو جۆرە تا ڕەتكرابێتەوە.

3. وەك وەزارەتی دارایی پابەندی خۆمان بەجێبەجێكردنی سەرجەم مادەو بڕگەكانی یاسای گشتی بودجەی عێراق دوپات دەكەینەوەو هیوادارین حكومەتی عێراقیش یاساكە وەك خۆی جێبەجێ بكات.

4. هەركات بڕیاری ناردنی هەر بڕە پارەیەك لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دراو خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان، بەشێوەیەكی فەڕمی ڕایدەگەیەنین وەك چۆن پێشتر ڕامانگەیاندووە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا