پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نادین مایینزا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئازادییه ئاینییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕایگەیاند، “ئەمریکا داوای له توركیا كردووه به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان جێبهێڵێت”.
نادین مایینزا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئازادییە ئاینییەکان لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بوونی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوا ڕەتدەکەینەوە و داواش دەکەین خاکی وڵاتەکە بەجێبهێڵێت”.
وتیشی: له‌و ڕاپۆرته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانەوە ئاماده كراوە دەرکەوتووە، توركیا له‌و شوێنانه‌ی داگیریكردوون به‌رامبه‌ر به پێكهاتە ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه پێشێلكاری ئه‌نجامده‌دات، تاوانیش به‌رامبه‌ر به ژنان و مەسیحی و ئێزدی و كوردەکان ئەنجامدەدات.
ئەم قسانەی لیژنەی ئەمریکی بۆ ئازادییە ئایینییەکان دوای بۆردومانەکەی تورکیا بۆسەر کۆبانێ دێت و لەوبارەیەشەوە نادین وتی: “زۆر نیگه‌ران بووم به چه‌ند کاتژمێرێک دوای هاتنم هه‌واڵی ئه‌وه‌م پێگه‌یشت چه‌ند شوێنێكی كوبانێ ڕووبه‌ڕووی بۆردومان بوونه‌ته‌وه و هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هیدبووه و 11 کەسی دیکەش برینداربوون، زۆریش به‌وه نیگه‌رانم منداڵێكی چوارساڵان قاچێكی له ده‌ستداوه”.