دوای دوو مانگ لە چین هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمارنەکرا

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای نزیکەی دوو مانگ و بۆ یەکەمینجار لە چین هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکرا.

لەوبارەیەوە لیژنەی نیشتیمانی تەندروستیی چین رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوەوەی چین تۆمار نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا 14 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون ئەوانیش لە دەرەوەی چینەوە هاتوونەتەوە و حەوتیان لە شەنگهای بوون و حەوتەکەی دیکەش لە هەرێمی قوانگدۆنگ لە باشوری رۆژهەڵاتی چین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە 16ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە ئەمە یەکەمجارە لە چین هیچ حاڵەتێکی ناوخۆیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا