دوای سەریساڵ لە فەڕەنسا کۆرۆنا لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجومەنی زانستی حکومەتی فەڕەنسا هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی، رەنگە بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی 2021، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.

میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە، ئەنجومەنی زانستی حکومەتی فەڕەنسا چەند بژاردەیەکی داوەتە حکومەت بۆ رێگریکردن لەو کێشەیە کە یەکێکیان داخستنی تەواوی ئەو شار و ناوچانەی فەڕەنسایە کە زۆرترین زیانی کۆرۆنایان بەرکەوتووە بەڵام ئەم بژاردەیە رەنگە جێبەجێ نەکرێت.

هاوکات، بژاردەی دووەم بریتییە لەوەی، لە سەرەتاکانی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو، رێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لەڕێی کەمکردنەوەی چالاکییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانەوە.

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر هەیە لە کۆتایی ئەمساڵدا، ژمارەی توشبووان بەهۆی ئاهەنگ و زیادبوونی کۆبوونەوە خێزانییەکان و کۆبوونەوەی هاوڕێیانەوە زیادبکات.

وتیشی: رەنگە ئەم زیادبوونەی رێژەی توشبووان ببێتەهۆی ئەوەی لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڤایرۆسەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.

لە ئێستادا کۆی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنسا گەیشتووەتە 2.5 ملیۆن کەس و زیاتر لە 63 هەزار کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا