تەنها یەك وڵاتی عەرەبی ئامادەیە ڤاكسینەكەی چین بەكاربهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

پزیشكێكی دەرمانساز باس لەوە دەكات تا ئێستا 44 جۆر ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەم هاتووە، پێنج جۆریان رێگە پێدانی مەرجداریان بۆ كراوە و بەكاردەهێنرێن، یەكێك لەو پێنج جۆرەش لەلایەن چینەوە بەرهەم هاتووە، كە تا ئێستا تەنها وڵاتی ئیمارات ئامادەیی نیشانداوە بەكاری بهێنێت.

كەنار فازیل پزیشكی دەرمانسازی پیسپۆڕ بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بەرهەمهێنانی ڤاكسین بۆ هەر نەخۆشییەكی ڤایرۆسی بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت تا ئەوەی دەگاتە دوا قۆناغ و دەبێتە پێكوتەیەكی پەسەندكراو.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە وتیشی: لەم كاتەی ئێستادا 44 جۆری ڤاكسینمان هەیە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەسەر دەیان كەس تاقیدەكرێتەوە، وە 21 ڤاكسینیان گەشتوونەتە قۆناغی دووەم واتە لەسەر سەدان كەس تاقیدەكرێنەوە، 18 جۆری ڤاكسینیش گەشتوونەتە قۆناغی سێیەم و لەسەر هەزاران كەس تاقیدەكرێنەوە، لەو 18 ڤاكسینەش 5پێنجیان رێگە پێدانی بە مەرجیان بۆ كراوە كە سیانیان پەسەند كراون.

كەنار فازیل ئاشكراشیكرد، ئەو سێ‌ ڤاكسینەی پەسەند كراون یەكێكیان بەرهەمهاتووی وڵاتی چینە تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان تەنها وڵاتی ئیماراتی عەرەبی پەسەندی كردووە، بەڵام دوو گرنترین ڤاكسینەكان بریتین لەوەی كۆمپانیای هاوبەشی فایزەر و بایۆنتیك و ڤاكسینەكەی مۆدێرناش كە دووەم كۆمپانیای ئەمریكیە پەسەندكراوە، ڤاكسینێكی دیكە هەیە كە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی لە رێگەی كۆمپانیای ئیستریزینیكا بەرهەمی دەهێنێت بڕیارە دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی كریسمس رێگەپێدانی بۆبكرێت و لە قۆناغی سێیەمدا پەسەند بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا