وەزارەتی تەندروستی ریكلامكردن بۆ جۆرە چاو قاوەیەك قەدەغە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، ریكلامكردن بۆ ئەو چاو و قاوانەی كە بۆ مەبەستی دابەزاندنی كێش بەكاردەهێندرێن لە راگەیاندنەكانی بینراو، بیستراو و خوێندراو قەدەغە بكرێت.

رۆژی سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023 وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێـمی كوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا كە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە بڕیاریدا، ئەو چا و قاوانەی كە بەمەبەستی دابەزاندنی كێش یاخوود زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن پێویستە لە رێگەی كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) رێگەپێدانیان پێبدرێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ریكلامكردن بۆ ئەو چا و قاوانە بە هەمووشێوەیەك قەدەغەیە لە راگەیاندنەكانی بینراو، بیستراو و خوێندراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا