روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خانەنشینی پلە تایبەتییەكان لەكاتی هەمواركردنەوەی مووچەكانیان خزمەتی شارستانی، پێشمەرگەیاتی، هێزەكانی ناوخۆ، سەندیكا و ئاوارەییان بۆ هەژمار دەكرێت و دەبێت لەماوەی دوو مانگدا بەڵگەنامەكانیان پێشكەشی ئەنجومەنی راژە بكەن.

رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی فەرمی بڵاوكردەوە كە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە و تێیدا هاتووە: خانەنشینی سەرجەم پلە تایبەتییەكان لەكاتی هەمواركردنەوەی مووچەكانیان بەگوێرەی یاسای چاكسازی، خزمەتی (شارستانی، پێشمەرگەیاتی، هێزەكانی ناوخۆ، سەندیكا و ئاوارەییان) بۆ هەژمار دەكرێت، بۆیە پێویستە ئەو كەسانە بەڵگەنامەكانیان ئاڕاستەی لیژنەی راژەی ئەنجومەنی وەزیران بكەن.

ئەوەشهاتووە، ئەو كەسانەی خزمەتی پێشمەرگایەتییان هەیە پێویستە لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە راستاندن بۆ بەڵگەنامەكانیان بكرێت و پاشان بۆ لیژنەی راژە بەرزبكرێتەوە، تا تەواوكردنی رێكارەكانیش مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتییەكان بەرێژەی 50% تا 60% خەرج دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا