بلینكن : ناتۆ دەیەوێت بەزوویی جەنگی ئۆكرانیا كۆتایی بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: “هەموو ئەندامانی ناتۆ دەیانەوێت هەرچی زووە كۆتایی بە شەڕی ئۆكرانیا بهێندرێت” هاوكات جەختی كردەوە لە پێداگریی ناتۆ لە پێشكەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكان بە ئۆكرانیا.

لە دوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بەرلینی ئەڵمانیا، رۆژی یەكشەممە 15-5-2022 ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناتۆ دەیەوێت شەڕی ئۆكرانیا كۆتایی بێت، بەڵام هاوكات سوورە لەسەر زیاتركردنی توانای حكومەتی ئۆكرانیا تاوەكو بتوانێت بەرگری لە سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەكەی بكات.

بلینكن وتیشی، ئەمریكا و هاوپەیمان و هاوبەشەكانی سوورن لەسەر بەردەوامی پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازی بە ئۆكرانیا و درێژەدان بە سزادانی رووسیا و رێگریكردنی هەناردەكردن و خستنەسەری گوشاری دیپلۆماسی تاوەكو ئەو رادەیەی پێویست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا