فراكسیۆنی پارتی داوای نوێكردنەوەی پێكهاتە‌ی كۆمسیۆن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوا دەكات پەلە بكرێت لە نوێكردنەوەی پێكهاتەی نوێی كۆمسیۆن، پێشیانوایە تا ئەو بابەتە یەكلاینەكرێتەوە ناتوانن لەبارەی‌ بابەتی یاسای هەڵبژاردنەوە قسەی بكەن.

زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ماوەی یاسایی پێكهاتەی ئێستای كۆمسیۆن بەسەرچووە، بۆیە گۆڕانكاریكردن تێیدا بووەتە ئەمری واقیع.

باسی لەوەشكردووە، پێشتر لەسەر بنەمای ئیستحقاقی لایەنە سیاسییەكان پێكهاتەو ئەندامانی كۆمسیۆن دابەشكرا، بەڵام ئێستا پێكهاتەی پەرلەمان جیاوازەو زۆر گۆڕانكاریی بەسەر ژمارەی كورسیی لایەنەكاندا هاتووە، ئەوەش وا دەخوازێت پێكهاتەیەكی نوێ بۆ كۆمسیۆن دابنرێتەوە.

زانا مەلا محەمەد دەشڵێت، “تاوەكو پێكهاتە‌ی كۆمسیۆن نوێنەكرێتەوە ئێمە ناتوانین لەبارەی‌ بابەتی یاسای هەڵبژاردنەوە قسەی بكەین”.

بڕیارە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام ماوەی یاسایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەسەرچووە، تائێستاش لایەنەكان لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی پێكهاتەی نوێی كۆمسیۆنەكە رێكنەكەوتوون.

بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەوەیە شەش مانگ پێش پرۆسەكە دەست بە ئامادەكارییەكان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا