پلاسخارت: پێویستە موچەی موچەخۆرانی هەرێم تێکەڵ بە سیاسەت نەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، پەرەپێدانی ئەرێنی لە چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەدی دەکرێت، وتیشی: پێویستە چی دیکە هەڵبژاردنی هەرێم دوانەخرێت چونکە مەترسی لەسەر دیموکراسیەتی هەرێم دروستدەکات.

جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پێویستە پارێزگاری لە موچەی موچەخۆرانی هەرێم بکرێت و ئەم بابەتە تێکەڵ بە سیاسەت نەکرێت.

پلاسخارت ئەوەشی ئاشکرا کرد، پەرەپێدانی ئەرێنی لەبارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدی دەکرێت، بەڵام پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا پێویستی بە کاری زیاترە، هەروەها پێویستە موچەی فەرمانبەران لە ناکۆکییە سیاسییەکان دوربخرێتەوە، چونکە فەرمانبەرانی هەرێـمیش لە ریزی فەرمانبەرانی عێراقن.

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق ئەوەی خستەڕو، هەڵبژاردنەکانی هەرێم ماوەیەکی زۆرە دواکەوتوە، نابێت دوبارە وادەی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم بەهۆی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکانەوە دوابخرێت، چونکە ئیدارەی ئێستای هەرێم کاربەرێکەرە و لەوانەیە دۆخی دیموکراسیەتی هەرێم بەرەو خراپتر بڕوات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتەکەی سودانی چەند هەنگاوێكی ناوە و چەند دەستپێشخەرییەکی لەماوەی ساڵێکدا پێشکەشکردوە و بەرەو چاکسازی دەڕوات لە کەرتی دارایی و بانکیدا وەک ئەو هەنگاوانەی لە یاسای بودجەدا گیراونەتەبەر کە ڕێگە بە زیادکردنی وەبەرهێنان لە کەری تایبەتدا دەدەن.

پلاسخارت ڕاشیگەیاند: حکومەتی عێراق پابەندە بە بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێز لە ڕێککەوتن و پەیماننامەکان و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا