ئێران: كوشتنی فەخری زادە كاروانی ئەتۆمی ناوەستێنێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند، كوشتنی موحسین فەخری زادە زانا ئۆتۆمییەكە كاروانی ئەتۆمی ئێران ناوەستێنێت.

ئەمیر حاتەمی وەزیری‌ بەرگری‌ ئێران لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كوشتنی موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران كاروانی ئەتۆمی وڵاتەكەی دژی ئیسرائیل و جولەكە ناوەستێنێت.

هاوكات لە راگەیەندراوێكیشدا هاوپەیمانی فەتح كە نوێنەرایەتی زۆرینەی هێزەكانی ناو حەشدی شەعبی دەكات لەعێراق راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كوژرانی ئەو زانایەی بواری ئەتۆم لەلایەن ئیسرائیلەوە بووە، داواش لە ئێران دەكەن لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسەدا ئارام بگرن.

ئەمە دوای ئەوەدێت، رۆژی هەینی رابردو وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند، محسین فەخریزادە زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا كرایە ئامانج و دوای ماوەیەكی كەم بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

موحسین فەخریزادە، بەباوكی موشەكە بالیستییەكانی ئێران ناسرابوو هاوكات یەكێك بوو لەو كەسایەتییانەی ناوی لە لیستی سزادراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندابوو كە لە پلەی یەكەمی زانا و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمی لەئێران هەژماردەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا