پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمپانیای دیلۆیت ئاشكرایدەكات كە لە ماوەی نیوەی یەكەمی ساڵی 2021، حكومەتی هەرێمی كوردستان 77.35 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگای بۆری، هەناردەی دەرەوە كردووە، زیاتر لە چوار ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە و ئەوەی بە سافی بۆی ماوەتەوە یەك ملیار دۆلار بوە.
كۆمپانیای دیلۆیت كە تایبەتە بە وردبینی لە كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە و تێیدا بڕی فرۆشراوی نەوت و داهاتەكەی لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2021 ئاشكرا دەكات.
بەپێی راپۆرتەكە بڕی فرۆشراوی نەوت 77.35 ملیۆن دۆلار بووە، 76.869 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە بەندەری جەیهانی توركیاوە بە تێكڕای نرخی 53.446 دۆلار بۆ یەك بەرمیل لەلایەن فرۆشیارانەوە گواستراوەتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان 4.1 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی هەناردەكراوی نەوتی خاوی بەدەستهێناوە.
بەپێی وردبینییەكەی كۆمپانیای دیلۆیت لە دوای دانەوەی شایستەكانی مانگانەی بەرهەمهێنەرانی نەوت و بەكاربەرانی بۆرییەكان و كڕیاران، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 1.737 ملیار دۆلاری وەك سافیی داهاتەكانی نەوتی خاو بۆ ماوەتەوە.