پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکەوتنیان لەگەڵ هەرێم ئەنجامداوە سەبارەت بە دەرکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
بەڕێوەبەری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلو مۆڵەت لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق سالم غەیس ڕایگەیاند، “لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی “ڤییەننا بۆ هاتوچۆ” ڕێککەوتنی سەرەتاییمان ئەنجامداوە، گفتوگۆشمان دەربارەی شکڵو ڕەنگی تابلۆکانو میکانیزمی بەستنی تابلۆکان کردووەو دەمانەوێت شێوەیەکی باش و گونجاوی هەبێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، “ئەوکەسانەی تابلۆ نوێکان بەکاردەهێنن دەتوانن لە وڵاتانیتر بەکاری بهێنن لە کاتی گەڕاندا، ئەو زانیاریانەش کە لەسەر ڕەنگی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بڵاو دەکرێتەوە ڕاستنین.
لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلێك تابلۆ بە زمانی ئینگلیزی ببەستێت بەبێ رەچاوكردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دەریكردووە كە دەڵێت پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی هەولێر، سلێمانی و دهۆك تۆماركرابن و تابلۆكانیان لەو بەڕێوەبەرایەتیانە چاپكرابن بەپێشەوانەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و بەپێی ماددە 279 لە یاسای سزادانی عێراقی دەدرێتە دادگا.