پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی پەرورەدەی حكومەتی هەرێم باس لەوەدەكات لە سۆشیال میدیا نووسراوێك بەناوی وەزارەتی پەروەردەوە بڵاو كراوەتەوە دەربارەی دەرماڵەی مامۆستایان كە هیچ پەیوەندی بەوانەوە نییە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نوسراوێك لە سۆشیال میدیا كە تیایدا ئاماژەكراوە بە دەرماڵەی بڕاوە ( مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجكردنی لەسەر بنەمای بەشەوانە، ڕایدەگەیەنین ئەم بابەتە هیچ بنەمایەكی نییە و هیچ نووسراوێكی فەرمی لەمبارەیەوە دەرنەچووە بۆ ئەم بابەتە.
لە روونكردنەوەكەی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە: دەستكاریكردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتمان نیە.