ئاڵای داعش لە کەرکوک هەڵکرا

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەک ئەمڕۆ بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، چەند کەسێکی نەناسراو ئاڵایەکی داعشیان لەسەر بینایەک بەرزکردەوە لە شاری کەرکوک.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، چەند نەناسراوێک، ئاڵای داعشیان لەسەر یەکەک لە بینا تەواو نەکراوەکان لە ناوچەی شۆڕیجە لە کەرکوک بەرز کردەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، هێزە ئەمنیەکان بەپەلە ئاڵاکەیان لەسەر بیناکە داگرت و، دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بزانن کێ ئەو کارەی ئەنجامداوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەکدارانی دا؛ش هێرشێکی زۆریان بۆ سەر سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکوک ئەنجام داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا