ئاماژە جەستەییەکانی پشت دیدارەکەی بایدن و پوتین

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

رۆژی چوارشەممە چاوەکان لەهەموو جیهانەوە لەسەر شاری جنێف و دیداری لوتکەی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا بوو.

لایخۆیانەوە شارەزایانی بواری زمانی جەستە چەندین لێکدانەوەی جۆراوجۆریان کرد بۆ شێوازی مامەڵەکردن و زمانی جەستەی هەردوو سەرکردە لەمیانی دیدارەکەیاندا.

تۆڕی “بی بی سی” بەریتانی لەزاری ماری چیڤیلۆ، شارەزا لەبواری لێکدانەوەی زمانی جەستە بڵاویکردەوە، زمانی جەستەی پوتین لەچاو دیدارەکانی پێشتری لەگەڵ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا زۆر نەگۆڕابوو، هەندێک لەرەفتارەکانی ئەوەیان پێدەوتین “پێشبینی ئەوە مەکەن ئەم دیدارە بە یەک جار هەموو شتێک بگۆڕێت”.

بەپێی قسەی ماری، “دەستپێشخەری بایدن بۆ سڵاوکردن، دەرخەری کراوەیی و خۆشحاڵی بایدن بوو لەدیدارەکە”.

لایخۆیەوە رۆبن کرمۆد، شارەزای زمانی جەستە بە رۆژنامەی “دەیلی مەیڵی” بەریتانی راگەیاند، دەرکەوتنی دەستی پوتین لەسەر دەستی بایدن لەکاتی تەوقەکردن، وا لێکدەدرێتەوە کە پوتین ویستویەتی خۆی وا دەربخات کە زاڵە بەسەر دیداری لوتکەدا.

What Does Success Look Like in Biden-Putin Summit? | Voice of America - English

لایخۆیەوە جودی سمس، شارەزایەکی دیکەی زمانی جەستە بە رۆژنامەی “ئێکسپرێس”ی بەریتانی راگەیاند، تەوقەکردنی دوو سەرۆکەکە، نیگەرانی بایدنی پشانداوە کە ویستویەتی لەڕێی زەردەخەنەوە نیگەرانییەکەی بشارێتەوە، لەگەڵ ئەوەی دەیویست بەزووترین کات لەو بارودۆخە رزگاری ببێت و دەستی بگەڕێنێتەوە.

کرمۆد و شارەزایانی دیکەی زمانی جەستە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی شێوازی دانیشتنی بایدن فەرمی بووە و پێچەوانەی شێوازی دانیشتنی پوتین بووە.

Biden, Putin Hail Positive Talks, But U.S. Warns on Cyber Warfare - The Moscow Times

ماری ئەوەش دەخاتەڕوو، کاتێک پوتین زیاتر لەجارێک دەستیکێشا بە کورسیەکەیدا، ئاماژە بوو بۆ ئەو پرسیارەی لەمێشکیدا دەهات و دەچوو ئەویش پرسیاری “کەی ئەم دیدارە تەواودەبێت؟” بوو.

لەبارەی ئەو وێنەیەش کە تیایدا بایدن دەردەکەوێت کاغەزێکی پێیە و تێبینییەکانی دەنوسێتەوە، کرمود دەڵێت: ئەو رەفتارەی بایدن تەنیا پەیوەندی نەبوو بە نوسینەوەی خاڵە گرنگەکانی دیدارەکە، بەڵکو جۆرێک بوو لەکەمکردنەوەی ئەو دڵەڕاوکێیەی هەیبوو.

في قمة خلت من أجواء الصداقة.. لقاء بايدن وبوتين يحقق مكاسب محدودة- (فيديو) | القدس العربي

هاوکات کرمۆد دەڵێت: کاتێک بایدن و پوتین لەکتێبخانەکە بوون، رەفتاری پوتین سارد و سڕ بووە، بەڵام بایدن کراوە و خۆشحاڵتر دەرکەوتووە.

جودی سمس ئاماژەی بەوەکرد، هیچ نیشانەیەکی لێکنزیکی لەکۆبوونەوەی کتێبخانەکە لەنێوان بایدن و پوتیندا نەبووە، بەتایبەت کە دوو سەرۆکەکە پەیوەندی چاویان کەمبووە و ئەمەش وایکردووە دیدارەکە جۆرێک لەساردی پێوەدیاربێت.

بەقسەی جودی، پوتین لەشێوازی دانیشتنیدا وێنەیەکی بەهێزی خۆی پشانی بایدن داوە، بەپێچەوانەی دووەمیانەوە کە دانیشتنەکەی کەمتر ئاسودەیی پێوەدیار بوو.

Practical work' summit for Biden, Putin: No punches or hugs | Govt-and-politics | dothaneagle.com

رۆژی چوارشەممە پوتین رایگەیاند، لەگەڵ بایدندا رێککەتوون لەبارەی گەڕانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ و باڵیۆزی روسیاش بۆ واشنتۆن.

لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی و دوای دیدارەکە پوتین وتی: کۆبوونەوەکەمان بەردار و بنیادنەر بوو و هەوڵێک بووە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا