پەروین بوڵدان و باڵیوزانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی هەدەپە لەگەڵ باڵیۆزە باڵاكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كۆبونەوەو گۆشەگیری سەر ئیمراڵی و فشارەكانی توركیایان تاوتوێكرد.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە، پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) لەگەڵ هشیار ئۆزسۆی هاوتەبێژی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەدەپە، لە كۆبونەوەیەكدا كە لە لایەن نیكۆلاس مایر-لاندروت باڵیۆزی باڵا و نوێنەری یەكێتی ئەوروپا – توركیا رێكخرابو، لەگەڵ باڵیۆزانی باڵای وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كۆبوویەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا پەروین بوڵدان لەبارەی بەردەوامی گۆشەگیری سەر ئیمراڵی و جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر دەمیرتاش و دۆزی كۆبانێ و روداوەكانی ئەم دواییانەی پەیوەست بە دۆسیەی داخستنی هەدەپە بۆچونەكانی خۆی و حیزبەكەی خستەڕوو.

ئەوەشهاتووە، هاوسەرۆكی هەدەپە وەڵامی زۆرێك لە پرسیارەكانی باڵیۆزە باڵاكانی ئامادەبووی كۆبونەوەكەی دایەوە و ڕایگەیاندووە، سەرەڕای فشار و زۆرداری و دەستگیركردن و دادگاییكردن، هەدەپە هێزی خۆی زیاتر دەكات و لە سیاسەتی توركیادا ئەكتەری سەرەكی دەبێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند مانگێكە گۆشەگیری خراوەتە دورگەی ئیمرالی كە شوێنی زیندانی كردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكەیەو رێگە نادرێت هیچ جۆرە هەواڵێك لە بارەیەوە ئاشكرا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا