عێراق دەچێتە شەپۆلی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس:
عێراق چووەتە شەپۆلی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو رێكخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە دەدات.

ئادهام ئیسماعیل، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی وتی: قۆناغەكانی ئێستای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق هێشتا لە ژێر كۆنترۆڵدایە، دەوڵەت هەوڵی خۆی دەدات بۆ لەخۆگرتن و كۆنترۆڵكردنی پەتاكە، بۆ ئەوەی لە توانای كلینیكی بەردەستی وەزارەتی تەندروستی عێراق بێت.

ئادهام ئیسماعیل وتیشی: ژمارەی ئەو جێگایانەی بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵات تەرخان كراوە، دەگاتە كەمتر لە 50% ژمارەی ئەو كەسانەی تووش دەبن، بۆیە ئەمە مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی لێدەكرێت‌و عێراق بچێتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەكەی.

ئەو هۆشداریشیدا لە زیادبوونی ئەگەرەكانی ئەو كەسانەی، كە لە ماوەی داهاتوودا ژمارەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بن، بەتایبەتی ئەگەر خەڵكی پابەندی رێكارە تەندروستییەكان نەبن.

تا ئێستا 375 هەزار و 931 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا لەعێراق تۆماركراوە، كە لەو ژمارەیە 9 هەزار و 347 حاڵەتی مردن و 103 هەزار و 665 حاڵەتیش چارەسەرییان بۆ كراوەو چاكبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا