سودانی داوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکرد لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی بەغدا.

لەوبارەیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “سودانی فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ بۆ بەدواداچوونی ئەو تەقینەوەیەی شەوی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت ڕوویدا”.

شەوی ڕابردوو تەنکەرێک لە ناوچەی بنوکی ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە نۆ هاووڵاتی شەهیدبوون و 13ی دیکەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا