عێراق لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکە هۆشداری دەداتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت حکومەتی هەرێم هەتا مانگی ئاداری ئەمساڵ سەرجەم ژمێرە کۆتاییەکانی لەگەڵ بەغدا پاکتاو بکات، ئەگینا ئیتر بەغدا 200 ملیار دینارەکە نانێرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژە بەوەکراوە، “بەپێی بڕیاری ژمارە 8ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2022، لەسەر پێشنیازی وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە ئەنجامدرا بڕیاردرا، وەزارەتی دارایی بڕی 200 ملیار دینارەکە بۆ مانگی کانوونی دووەم خەرج بکات”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “دیوانی چاودێری دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم تا 1ی 3ی 2022 وردبینی بۆ داهاتە نانەوتییەکان دەکات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، بەغدا ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا