کازمی سەردانی ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمزووانە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات و لەمیانی سەردانەکەیدا رێککەوتن لەسەر خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق دەکرێت.

لەوبارەیەوە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، عێراق خەریکە دەگاتە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر خشتەیەک، بەمەبەستی کشانەوەی هێزەکانیان لەعێراق.

ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پێویستی بە مانەوەی ‌هێزە بیانییەکان نەماوە و خۆی بەشی پێویست هێزی هەیە، وتیشی: بەمزووانە مستەفا کازمی سەردانی واشنتۆن دەکات و لەمیانی سەردانەکە رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق دەکرێت.

لێدوانەکەی ئەعرەجی لەکاتێکدایە، هێرشە ئاسمانیەکەی ئەمریکا بۆسەر دەستەی حەشدی شەعبی لەسنوری عێراق و سوریا، کاردانەوەی چەندین لایەن و هێزی عێراقی لێکەوتەوە و لایخۆیەوە کازمی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و بەپێشێلکردنی سەروەری عێراق لەقەڵەمیدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا