لەچالاكییەكی نوێی پەكەكەدا بەدەیان سەربازی توركیا كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی  پاراستنی گەل (هەپەگە) رایدەگەیەنێت “لەهەرێمی ئاڤاشین، لەچوار قۆڵەوە هێرشمان كردووەتە سەر سوپای توركیا و لەئەنجامدا بەدەیان سەربازی توركیامان كوشتووە”.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە، هێزەكانی پاراستنی گەل لەچوار قۆڵەوە لە گۆڕەپانی وەرخەل لە هەرێمی ئاڤاشین هێرشمان کردوەتە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا و بەو هۆیەوە دەیان سەربازی ئەو سوپایە کوژراون.

لەزانیاریەكاندا هاتووە، لە شەڕەکەدا سوپای تورک کوژراوەکانی بە هەلیکۆپتەر گواستوەتەوە، پاشان هەرێمەکە بۆمباران کراوە و فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا