هەرێم داوای كاراكردنی سەنتەرە ئەمنییە هاوبەشەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی لەسەر روداوی شەهیدكردنی چەند پێشمەرگەیەك بڵاوكردەوەو رایگەیاند، کاراکردنی سەنتەرەکانی ئەمنی هاوبەش، پێویستییەکی گرنگ و هەنوکەییە.

شەوی ٢٧ ی ئەم مانگە لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنوری كوڵەجۆ، بۆمبێكی چێندراوی چەكدارانی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی هێزی پێشمەرگەدا تەقییەوەو بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیكەش بریندار بوون.

لەسەر ئەو روداوەش جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا باس لەوەدەكات، بەلای ئەوانەوە كاراكردنی سەنتەرەكانی ئەمنی هاوبەش، پێویستییەكی گرنگ و هەنوكەییە.

دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم چەندینجار حكومەتی فیدڕاڵی ئاگاداركردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیەو بەهۆیەوە ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێكبخاتەوەو ببێتە هەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەكە”.

ئەوەشهاتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی كاراكردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا