وردەكاری پێشنیازەكان بۆ گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار

پۆڵەتیك پرێس:
بەمەبەستی گۆڕانكاریكردن لە نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار چەند پەرلەمانتارێك داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، پەرلەمانتارێكی عێراقیش وردەكاری میكانیزمی ئەو گۆڕانكارییە ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، بەشێك لەو پەرلەمانتارانە داوایان كردووە نرخی دۆلار بكرێت بە 130 هەزار دینار، هەندێكیشیان داوا دەكەن بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 119 هەزار دینار جێگیر بكرێت.

لای خۆیشییەوە، مەریوان نادر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: گۆڕانكاری لەنرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار تەنیا بیانووەو هەوڵی ژمارەیەك پەرلەمانتارە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: ئەو پەرلەمانتارانە لەگەڵ تێپەڕاندنی یاسای بودجەدا نین، ئەگەرنا مومكین نییە جارێكی تر دەستكاری نرخی دۆلار بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارانەی داوای ئەو گۆرانكاریەیان كردووە، كوتلەی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی و نەهجی وەتەنی، كە كوتلەی فەزیلە و هاوپەیمانەكانیانن، بەڵام بەقسەی پەرلەمانتارەكەی عێراق ئەگەری دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لاوازە.

پێشتر بانكی ناوەندی عێراقی بڕی 100 دۆلاری بەرانبەر 118 هەزار دینار دەفرۆشت، بەڵام ئێستا هەر 100 دۆلارێك بە 145 هەزار دینار دەفرۆشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا