پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

شەوی رابردوو لە ھەوڵێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستاندا، په‌لاماری سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان درا.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه،‌ پێنج پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

وێڕای سەرکۆنەی ئه‌م پەلامارە تیرۆریستییە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانەمان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بە نیگه‌رانيیەکی زۆرەوە له‌ چه‌ندبارەبوونه‌وه‌ی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە. لێرەوە جارێکی تر داوادەکەین دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لەپێناو سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر بەڕێوەببرێن.

دووبارە سەربەرزی بۆ ڕۆحی شەھیدەکانمان و خودای گەورە ئارامی بە كه‌سوكاری شه‌هیدان ببەخشێت. ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و بۆ ھەر ھاوکاری و چارەسەرێکی خێرا ئامادەی خۆمان دەردەبڕین و لەگەڵتانین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا