پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە25ی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک ڕێنمایی تایبەت بە سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێویستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن ڕەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکرێت و جەختیکردووەتەوە سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، قەسابەکان دەبێت پابەندبن بە لەبەرکردی کەلوپەلی خۆپاراستن، بەتایبەتی لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.