سەرۆکی ڕوسیا سەردانی ئیمارات و سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە6ی کانونی یەکەم، سەرۆکی ڕوسیا سەردانی ئیمارات و سعودیە بکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وڵات لەبارەی چەند پرسێک.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی ئیمارات و سعودیە بکات، پێش ئەوەی بگەرێتەوە بۆ مۆسکۆ پێشوازی لە سەرۆکی ئێران بکات.

کۆشکی کریملن ڕایگەیاند، سەردانەکەی پوتن بۆ هەردوو وڵات یەک ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وڵات تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دۆسێ هەرێمییەکان، هەروەها شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، لەهەمان کاتدا کەمکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک پڵەس، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆکی ڕوسیا و بەرپرسانی هەردوو وڵات دەبێت.

هاوکات، بڕیارە لەدوای سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ هەردوو وڵات، بگەڕێتەوە بۆ مۆسکۆ و سبەینێ پێنجشەممە7ی کانونی یەکەم، پێشوازی لە ئیبراهیم ڕەئیسی. سەرۆکی ئێران بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا