پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد لەناو مزگەوتەکاندا دزی لە هاوڵاتیان دەکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە لە مزگەوتەکاندا دزی لە هاوڵاتیان دەکرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە لەناو مزگەوتەکاندا دزی لە چەند هاوڵاتییەک کردبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد و وتیان لەکاتی نوێژدا لەناو مزگەوت دزییان لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد، دوای چاودێریکردنی چەند ڕۆژێکیان توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

لە ئێستادا، تۆمەتبار، ع،ه،ع لەدایكبووی 1972 بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و 10 هەزار دۆلاری دزیوە و دانی بە تاوانەكانیدا ناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا