پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند، توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %24 کەمیکردووە.
لە ئێستادا بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی Wordometer، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان 598 ملیۆن و 349 هەزار و 264 حاڵەتی تێپەڕاندووە و تا ئێستا زیاتر لە 572 ملیۆن و 354 هەزار و 775 کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، ئەمریکا لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە لەڕووی زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و زیاتر لە 95 ملیۆن و 65 هەزار حاڵەتی توشبوونی تێدا تۆمارکراوە، لەدوای ئەویش هندستان و فەڕەنسا و بەرازیل لە پلەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمدا دێن.