وەزیری بەرگری توركیا وادەی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، دوای كۆبوونەوەی كابینەی سەرۆككۆماری توركیا بە سەرۆكایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، رایگەیاند: “ئەگەر كاتی خۆی هات، چی پێویست بكات ئەنجام دەدرێت، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیشدا ئامانجی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستانی بۆ هاوتا رووسییەكەی روونكردەوە.

وەزیری بەرگریی توركیا دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا قسەیكرد و باسی لەو ئۆپەراسیۆنە كرد كە توركیا دەیەوێت بۆ سەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەنجامی بدات.

خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند: “وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هەوڵانە دەبێت سەقامگیری هەندێك ناوچەی سووریا دەكەنە ئامانج كە ئارامییان بۆ دەستەبەركراوە”.

وەزیری بەرگریی توركیا پەكەكە و یەپەگەی بە “تیرۆریست” ناوبرد و رایگەیاند، رێگە بە بوونی ئەوان لە ناوچەكە نادەن.

وەزیری بەرگریی توركیا دەڵێت، تەواوی چالاكییەكانیان تا بكرێت روونن و بە رەچاوكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەنجامیان دەدەن، تەنیا دەیانەوێت ئاسایشی سنوورەكەیان و هاووڵاتییانیان بپارێزین، نایانەوێت رێڕەوێكی “تیرۆر” دروست بێت كە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی سنوور و هاووڵاتییانیان بكات.

خولوسی ئاكار رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەكاندا رێز لە یەكپارچەیی خاك و سەروەریی عێراق و سووریا دەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا