پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ههرێم رایگهیاند، چەسپاندنی تەمەنی راستی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت و كار بە هیچ راستكردنەوەیەك ناكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکی نوێی دارایی بڵاوکردەوە و تیایدا روونکردنەوە لەبارەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەدات.
لە رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمدا کە ئاراستەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە و تیایدا ئاماژە بە کۆنووسی لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە رێنماییە داراییەکان ژمارە 30 لە 6/7/2021 پاڵپشت بە نووسراوی دیوانی چاودێری دارایی ژمارە 651 لە 1/7/2021 هەردوو رێنمایی ژمارە 35و 37 ی ساڵی 2008کراوە.
وەزارەتی دارایی لەرێنماییەكەدا دەڵێت: پاڵپشت بە ماددەی 25 لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 27 ی ساڵی 2006ی هەموارکراو چەسپاندنی تەمەنی راستی فەرمانبەر یان خانەنشینکراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت کە پێی دادەمەزرێت یان تەمەنی دەچەسپێت.
بەگوێرەی رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ههرێم، بەهیچ راستکردنەوەیەکی دادی یان کارگێڕی کار ناکرێت کە لەپاشان دەردەچێت.