لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار پێكده‌هێندرێت

پۆڵەتیك پرێس
بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق فشار و دەستپێشخەرییان كردووە بۆ دروستكردنی لیژنەیەك لە حكومەت و پەرلەمان، بەمەبەستی جارێكی تر پێداچوونه‌وه‌ به‌ بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی.

موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی هیوا بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، هەرچەندە گۆڕانگاری كردن لەبەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بەدۆلار لەدەسەڵاتی بانكی ناوەندیدایە، بەڵام گاریگەری سیاسی لەسەرە و ناتوانێت وەك خۆی كارەكانی بكات و بڕیار بدات، بۆیە پەرلەمانتاران دەیانەوێت فشارلەسەربانكی ناوەندی دروست بكەن تا بگەنە ئەنجامێك كە لەبەرژەوەندی هەموولایەكدا بێت.

وتیشی:”مەرجی هەندێك لەكوتلەكانی ناوپەرلەمان بۆدەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 عێراق، گۆڕانكارییكردنە لەبەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی”.

موسەننا ئەمین وتیشی:”گۆڕانكاریكردن لەبەهای دراوی هەر وڵاتێك دەبێت لەنێوان هەناردە و هاوردەكردندا باڵانس رابگرێت، بەڵام عێراق تەنها لەنەوتدا هەناردەی هەیەو گۆڕانكاری كردنیش لە بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار باجێكی گەروە بوو بۆسەر هاوڵاتیان، نەیانتوانی خۆیان لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە نوێیە بگونجێنن، لەگەڵ ئەوەشدا كەمكردنەوەی لە 20% ی موچەی فەرمانبەران بوو، بۆیە هەموو ئەوانە وادەكات فشاری زیاتر دروستبكرێت تا پێداچوونەوە بەوبڕگەی پڕۆژەیای بودجەدا بكرێت و هاوسەنگی رابگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بانكی ناوەندی خۆی ئەو بڕیارە بدات و گۆڕانكاری لەبەهای دۆلارو دیناری عێراقیدا بكات، رێگە نەدات بكەوێتە ژێر فشاری هێزە سیاسییەكانەوە.

بەوتەی ئەندامەكەی پەرلەمانی عێراق، ماوەیەكی زۆرە پەرلەمانتاران بۆ دروستكرد و پێكهێنانی ئەو لیژنەیە لەهەوڵدان و هەندێك واژووش كۆكراوەتەوە، بەڵام ئەگەر حكومەت هەماهەنگ نەبێت لەگەڵ پەرلەمان بۆ بڕیاری گۆڕانكاریكردن لەبەهای دۆلار بەرانبەر بەدیناری عێراقی، هەوڵی پەرلەمانتاران سودی نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا