ئاسایش: باندێکی ماددەی هۆشبەرمان لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارییدا دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە رووبەڕووبونەوەیەکی چەکدارییدا لە رانیە دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە رۆژی ٢٠٢٤/٤/٢ دوای بەدواداچوون و چاودێکردن، هێزەکانی ئاسایش لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانیان 4 تۆمەتباری بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لەڕووبەڕوبونەوەیەکی چەکداری لە رانیە دەستگیربکەن”.

ئاسایش روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت: هێزەکانمان توانیوویانە و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣،٥٠٠) سێ کیلۆ و نیو ماددەی کریستاڵ و بڕی 300 دەنک حەبی تڕامادۆڵ و 500 گرام شیلەی تلیاک و 2 ئۆتۆمبێل کە بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتباران لە ئێستادا لەئێستادا بە ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا