پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، ده‌ستگیركردنی هه‌ریه‌كه له سەڵاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیاوه سیاسییه، ده‌شڵێت، پێویسته توركیا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و عوسمان کاڤالا ئازادبكات.
ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا له‌وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمانی ئەوروپا، رایگه‌یاند” په‌یماننامه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌مویان جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه، چه‌ندین ساڵه به‌رپرسانی توركیا ئازادكردنی عوسمان کاڤالایان پشتگوێ خستوه كه پێمانوایه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی سیاسیه و پاڵنه‌ری سیاسی له پشته”.
وتیشی، نابێت عوسمان کاڤالا له زیندان بێت و ئه‌مه جێگه‌ی قبوڵكردن نیه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نى ئەوروپا.
وەزیری دەرەوەى ئەڵمانیا جەختیکردەوە، رێگه‌نادرێت هیچ كه‌سێك به سیاسی ده‌ستگیربكرێت، هه‌ربۆیه داوامانكردوه سه‌ردانێكی رێكبخرێت، داواش له به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین عوسمان کاڤالا ئازادبكرێت.
لەبارەى دەستگیرکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت”پێویسته توركیا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشیش ئازادبكات، كه دادگاش وتویه‌تی كه به‌نایاسایی ده‌ستگیركراوه، پێویسته ئێمه هه‌مومان رێز له‌و بنه‌مایانه بگرین، ئه‌مه لیستی هیواو ئاواته‌كانمانه و به‌رپرسیارێتی هه‌مومانه”.
دەمیرتاش لە رۆژی 4ی 11ی ساڵی 2016دا بەتۆمەتی پشتیوانیکردن لە دەستگیرکرا، عوسمان کاڤالاش بازرگان و چالاکوانی تورکە و له ساڵی 1990ه‌وه پشتگیری کۆمەڵێک رێکخراوی مەدەنی ده‌كات و بەهۆی چالاکییەکانییەوە لە ساڵی 2017ه‌وه دەستگیرکرا، دواتر لە مانگی 4ی 2022 بە تۆمەتی بەشداربونی لە کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی 2016 بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایەی بەسەردا سەپێنرا.