ترەمپ وادەی بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنای دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوەوە گەیاندنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی نوێ دەستپێدەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە كە تێیدا سوقی هێزەكانی وڵاتەكەی كرد دڵنیاییدا لەوەی لە هەفتەی داهاتودا ڤاكیسنی كۆرۆنا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا كوتانی ڤاكسینەكە بۆ كارمەندانی هێڵی پێشەوە و كارمەندانی پزیشكی و بەساڵاچووەكان دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە چەندین كۆمپانیای ئەوروپی و ئەمریكی لە قۆناغی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادان، بەتایبەت هەردوو كۆمپانیا فایزەرو مۆدێرنا لە قۆناغەكانی كۆتایی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكەدان.

هاوكات پێشتریش دەسەڵاتدارانی ئەمریكا رایانگەیاندبوو لە ئایندەیەكی نزیكدا لەسەرجەم ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی ڤاكسین دەست پێدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا