كۆمپانیایەك: تا كۆتایی 2024 ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هەموو جیهان بەردەست نابێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرێكی گشتی لەگەورەترین كۆمپانیای دروستكەری ڤاكسین جیهان رایگەیاند، پێناچێت تاكۆتایی 2024 ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هەموو جیهان ئامادە ببێت و كۆمپانیاكانی دەرمانسازی نزیك نین لەبەرهەمهێنانی ڤاكسینەوە.

عەدار بونوالە سەرۆكی جێبەجێكاری پەیمانگای ڤاكسینی هیندی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمز ئاماژەی بەوەكردووە، خواستی جیهان بۆ هەواڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەگەشبینی گەیشتووە، بەڵام ڕاستیەكەی ئەوەیە كۆمپانیاكانی دەرمانسازی نزیك نین لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی پێویست.

وتیشی”پێناچێت تا كۆتاییەكانی ساڵی 2024 ڤاكسینەكە بۆ هەموو جیهان بەردەست ببێت، چونكە چوار بۆ پێنج ساڵ پێویستە بۆ ئەوەی هەموو جیهان بەو ڤاكسینە بكوترێن”.

پێشتر وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاندبوو پێش ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو كوتانێكی دژە ڤایرۆسی گەورە دەردەكەن، وتیشی، “ئێمە پێشبینی ئەوە دەكەین پێش ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو كوتانی بەكۆمەڵ بكرێت”.

مانگی ئابی ڕابردو ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی رووسیا ، پەرەسەندنی وڵاتەكەی بۆ یەكەم ڤاكسینی ئامادە بۆ ڕێگەگرتن لە كۆرۆنا ڕاگەیاند، بەڵام لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی و زۆرێك لەوڵاتانەوە پەسەند نەكراو پێشوازی لێوەنەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا