واتس ئاپ تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنیکی ئاشکرایان کرد بەرنامەی واتس ئاپ تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات کە بەکارهێنەرانی چاوەڕوانی بوون.

بەپێی زانیاریەکان لە نوێکردنەوەی 2.21.24.8ی نوێ بەکارهێنەرانی واتس ئاپ لە ئامێری ئەندرۆید دەتوانن بە ئیمۆجی وەڵامی نامەکان بدەنەوە، تایبەتمەندیە نوێیەکەی واتس ئاپ هاوشێوەی فەیسبوک و ئینستاگرامە بەکارهێنەرانی دەتوانن بە ئیمۆجیە جیاوازەکان وەڵامی نامەکان بدەنەوە.

واتس ئاپ ئەم تایبەتمەندیەی لە هەندێک لە ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێسدا تاقیکردۆتەوە، لەئێستادا لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید تاقیدەکاتەوە، چاوەڕوان دەکرێت تایبەتمەندیەکە لە چەند مانگێکی دیکەدا بە تەواوی بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا