سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێم33 فایف جی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو و نرخێکی ڕکابەر دروست دەکات.

مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێم33 فایف جی کێشەکەی 205 گرامە، ئەستوریەکەی 9.1 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندنی720/1600 پێکسڵ.

چارەسەرکەری سامسۆنگ ئێکساینۆس1200ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(48+8+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە نزیکەی280 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا