پۆڵەتیک پرێس
سۆنی مۆبایلی نوێی سۆنی ئێکس پیریا ٣ بەرهەم دەهێنێت، بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ و جیاواز.
تایبەتمەندیەکانی سۆنی نوێ
١-پێوانەی شاشەکەی 6.5 ئەنجە بە دیقەی 3840×1644پێکسڵ.
٢-خێرایی باتریەکەی ٤هەزار و ٥٠٠ میلی ئەمپێرە.
٣-چارەسەرکەری Qualcom SM8350و Snapdragon 888 5G (5 nm).
٤-مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کاردەکات.
٥-بە دوو جۆر دروست دەکرێت، یەکەمیان ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، دووەمیان ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە.
٦-٤ کامێرای سەرەکی لە ڕووکاری دەرەوەی هەیە یەکەمیان، دیقەی ١٢ مێگاپێکسڵە.
٧-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە.
٨-بلوتوزی ٥.٢ی تێدایە.
٩-بەپێی زانیاریەکان نرخەکەی لە ١١٠٠یۆرۆوە دەست پێ دەکات.