سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆببنەوەو تاوتوێی پرسی پێكهاتەی نوێی ئەنجومەنی كۆمسیۆن و چەند پرسێكی دیكەی گرنگ بكەن.

لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا، جگە لە پرسی ئەنجومەنی نوێی كۆمسیۆن هاوكات، رەشنوسی دەستورو یاسای هەڵبژاردنیش تاوتوێ دەكرێت.

پێشتریش دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكان لەبارەی ئەو پرسانەوە كۆبونەوەو دەستەی سەرۆكایەتی چەند رۆژێك مۆڵەتی دایە فراكسیۆنەكان تاوەكو راوبۆچی حزبەكانیان لە بارەی ئەو پرسانەوە بۆ بخەنەڕوو، ئەمڕۆ كۆتایی ئەو وادەیەو گشت فراكسیۆنەكان لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا رای حزبەكانیان دەگەیەننە دەستەی سەرۆكایەتی.

لە ئێستادا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێم ماوەی یاسای كۆتایی هاتووەو پێویستە چەند مانگێك پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەستەی نوێ دیاری بكرێت بۆئەوەی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا