تورکیا لەسەر گۆرانی وتن بە کوردی هەڕەشە لە کوردێک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی وتنی گۆرانی کوردیەوە هونەرمەندێکی باکوری کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە هەڕەشەی لێکراوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەو هونەرمەندە کوردە کە ناوی جەسیم باشبوغایە و بە هونەرمەند جەسیم ناوبانگی هەیە، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە هەڕەشەی لێکراوە بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگ و چالاکییە سیاسییەکاندا بە کوردی گۆرانی دەڵێت.

لەلایەکی دیکەوە، سەرباری گۆرانی وتنی کوردی، تورکیا بە بیانوی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستاندا هەڕەشەی لە هونەرمەند جەسیم کردووە.

جێی ئاماژەپێدانە، ئەمە یەکەم جار نییە حکومەتی تورکیا لەسەر زمانی کوردی و گۆرانی کوردی هەڕەشە لە کوردانی باکور دەکات و سزایان بەسەردا دەسەپێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا