پۆڵەتیک پرێس:
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایگەیاند، “خۆم بە شەرەفمەند دەزانم سەرپەرشتی پڕۆسەی زانکۆلاینم کردووە و پرۆسەیەکی سەرکەوتو بوو “.
لەپەیامێکدا ئارام محەمەد ڕایگەیاند، “پێویستمان بە ریفۆڕمە لە پەروەردە و دەبێت بپرسین کۆمەڵگای ئێمە لە رووی کلتوری و فکری و سیاسی ئامادەی ریفۆڕمە یان وەک نەعامە سەرمان بکەین بەژێر خۆڵدا؟”.
وتیشی “بۆ ئەوەی ئەم جوگرافیایە ببێت بە نیشتمانی هەموومان و تەنها بۆ وەزیرەکان نەبیت دەبێت پێداویستییەکانی هەموومان دابینکات”.
بەوتەی وەزیری خوێندنی باڵا “چاودێریمان بکەن ئەگەر دەزانن زیادکردنی کورسی بۆ یەک شەخسە شکاتمان لێبکەن بماندەن بە دادگا”.