دادگای فیدراڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق  مافی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە پەرلەمان سەندەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە  بەردەوامبوونی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان لەدوای کۆتایی هاتنی خولی هەڵبژاردنیان پێچەوانەی یاساکانی دەستوور و خواستی خەڵکە .

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی حوزەیران دادگای باڵای فیدراڵی لە 155هەمین دۆسیەی فیدراڵی/2019 دا بڕیاری خۆی دەرکردووە، کە تێیدا دەڵێت بوونی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاستییەکی دەستوورییە و ناتوانرێت تێپەڕێت، لەبەرئەوەش لەوانەیە دەسەڵاتی یاسادانان یاسایەک ناخاتە کار کە بریتی بێت لە هەڵوەشانەوەی ئەو ئەنجومەنانە چونکە ناکۆکە لەگەڵ بەندەکانی دەستور و بنەماکانی دیموکراسی و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات.

ئاماژە بەوەشدەكات، بەردەوامی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان دوای کۆتایی خولی هەڵبژاردنی خۆی پێشێلکردنی مافی خەڵکە بۆ دەنگدان

هاوكات ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لەراگەیەنراوەیدادەڵێت، بوونی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاستییەکی دەستوورییە و دەسەڵاتی یاسادانان ئەو مافەی نییە بە دەرکردنی یاسایەک ئەو ئەنجومەنانە ھەڵبوەشێنێتەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە: بەردەوامیی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەر کاری ئاسایی پاش کۆتایی ھاتنی ماوەی یاسایی خۆیان، بە ھەمان شێوە یاسا شکێنییە و ڕێزنەگرتنە لە بەندەکانی دەستور و مافی دەنگدەران.

باس لەوە کراوە، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگاکان پابەندبن بە کارکردن تەنھا لەو ماوە یاساییەی بۆیان دیاریکراوە، چەمکی کار ڕاییکردنیش بۆ دۆخێکی لەم شێوەیە گونجاوە بۆ ئەوەی کاری ھاوڵاتیان پەکی نەکەوێت، تا ئەو کاتەی ھەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام دەدرێتەوە.

بڕیارەكەی دادگای فیدرێاڵی عێراق لەكاتێكدایە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی دەرکردنی یاسایەکە دەیەوێت ئەنجومەنی پارێزگاکان ھەڵدەوەشێنێتەوە و لە جێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کەسانی دیکە دیاری بکرێن تا کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا