دادگای فیدراڵی لەسەر كورسی كۆتای پێكهاتەكان بڕیاریدا

پۆڵًەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا دانانی بڕگەی پێدانی كورسی تایبەتی پەرلەمانی عێراق بە پێكهاتەكانی (ئێزدی، شەبەك، كوردانی فەیلی)نادەستووریە.

رۆژی سێشەممە 22_2_2022، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجامدا لەبارەی سكاڵایەكەوە، كە خالیدە خەلیل رەشۆ، ئەندامی كوردی ئێزدی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدژی سەرۆكی ئەنجوومەنەكە پێشكەشی دادگاكەی كردوە.

دادگای باڵا فیدراڵی ئاماژەی بەوەداوە لە پێناو بەدیهاتنی یەكسانی بڕیاریانداوە بەوەی سێ بڕگەی مادەی 13ی یاسای هەڵبژاردنەكان نادەستوورین، كە تایبەتن بە ژمارەی كورسیی كۆتای هەر سێ پێكهاتەی شەبەك، ئێزدی و كوردی فەیلی، هەروەها بڕیاریداوە كە داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران بكات لەبری ئەو سێ بڕگەیەی یاسای هەڵبژاردنەكان بڕگەی جێگرەوە گەڵاڵە بكات، تاوەكو بنەمای یەكسانی لەنێوان ئەو سێ پێكهاتەیە و هەریەك لە پێكهاتەكانی دیكەی كریستیان و سابیئە بچەسپێت.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق كریستیانەكان پێنج كورسیی كۆتایان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە كە دابەشبوون بەسەر پارێزگاكانی بەغدا، كەركوك، نەینەوا، هەولێر و دهۆك، لەكاتێكدا ئێزدییەكان و شەبەك یەكی یەك كورسیی كۆتایان لە پارێزگای نەینەوا هەیە، هاوكات كۆتایەك بۆ كوردانی فەیلی لە پارێزگای واست و كۆتایەكی دیكە بۆ سابیئە لە بەغدای پایتەخت دیاریكرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا