چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە ماڵی مالکی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە ماڵی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بە ئامادەیی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و فائق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لەسەر قەیرانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە.

لەوبارەیەوە جاسم محەمەد جەعفەر، سەرکردەی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، “کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ماڵی نوری مالکی، پەیوەستە بە ئەو تانانەی پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کراون، هاوکات پەیوەستە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە لەلایەن بەشێک لە هێزە سیاسی و کاندیدە سەربەخۆکانەوە رەتدەکرێتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانی رابردوو كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی یەكلاكردنەوەی تانەكان و بە دەست ژماردنی دەنگەكانی وێستگە تانە لێدراوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهات و ئەنجامەكان هاوشێوەن، تەنیا ئەوە نەبێت كە ژمارەیەكی كەم لە كاخەزەكانی دەنگدان بە هەڵە پووچەڵكرابوون و رێكارمان گرتووەتەبەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا