ئاسمانی ئەوروپا دووبارە ڕێگە بە فڕینی فڕۆکە عێراقیەکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەباس عومران زوبەیدی بەڕێوبەری گشتی هێلی ئاسمانی عێراقی وتی، بەم زووانە ئەوروپا قەدەغەی سەر فڕۆکە عێراقیەکان لادەبات.

هەروەها ئاماژەی بەوەەدا، وەزارەتی گواستنەوە دەستی بە دانوستان کردووە، بۆ فڕینی سەوز لە ئاسمانی ئەوروپادا.

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی لێپێچینەوەی هونەرییەوە، لە ساڵی 2015وە، ئەوروپا ڕێگری لە فڕۆکە سەوزەکانی عێراق کردووە، بۆ فرین لە ئاسمانی ئەوروپادا.

ئاماژەیان بەوەش داوە، دوای ئەوەی پڕۆژەی گرێبەستیان لەگەڵ شارەزایان لە ڕێكخراوی ئایاتا (یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی) ئەنجامدا، ئەمڕۆ نامەیەكیان ئاڕاستە کراوەو ئامادەیی كۆمپانیاكەیان نیشانداوە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا تاوەكو قەدەغەی سەر هێڵی فڕۆكەوانی عێراقی هەڵبگیرێت.

جەختیشیان لەوە کردەوە گفتوگۆی نێوانیان دەبێتە هۆی

هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان، كە بەهۆیەوە ڕێگە بە فڕۆكە سەوزەكان دەدرێت دووبارە بچنەوە ئاسمانی ئەوروپا و وڵاتانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا