بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە هەڕەشە لەم كەسانە دەكات و دەڵێت: دەیاندەین بە دادگای سەربازی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی ژمارەیەك نووسراو لە دەزگاكانی راگەیاندن و سۆشیال میدیا بڵاوبوونەوە كە دەریدەخەن خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ عه‌بدولخالق عه‌بدولسه‌لام بابیری بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە كڕدراوە، ناوبراو روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەكان كار ناكات، تەواوی ئەو فەرمانە وەزاریانەی، كە واژۆی لەسەر كردوون فەرمی و یاسایین، دەشڵێت، تەواوی ئەو كەسانە دەدەینە دادگای سەربازی، كە نوسراوە فەرمیەكانی وەزارەت لە میدیاكاندا بڵاویان دەكەنەوە.

لە روونكردنەوەكەی بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، چەند نوسراوێكی فەرمی وەزارەت لە چەند پەیجێكدا بڵاو كراونەتەوە، دەربارەی كڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، لەمبارەیەوە رایدەگەیەنین:

1- ئەو دوو خانووەی لە نوسراوەكەدا باس كراون، موڵكی حكومەتن و بە ناوی كەسێكی تایبەتەوە نەكڕدراون.

وەك تەواوی ئەو خانووانەی تر بەكاردەهێنرێن، كە وەزیر و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا بەكاریان دەهێنن.

2- بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەكان كار ناكات، تەواوی ئەو فەرمانە وەزاریانەی، كە واژۆی لەسەر كردوون فەرمی و یاسایین.

3- لەم ساڵدا ژمارەیەك ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كڕدراون لەناویاندا ئۆتۆمبێلێك دراوە بە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە.

4- بڵاوكردنەوەی نوسراوە فەرمییەكانی وەزارەت لێپێچینەوەی یاساییان لەسەرە و لەمبارەوە، تەواوی ئەو كەسانە دەدەینە دادگای سەربازی، كە كار لەسەر دزەپێكردنی نوسراوە فەرمیەكانی وەزارەت دەكەن و لە میدیاكاندا بڵاویان دەكەنەوە.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی كڕینی دوو خانوو بۆ بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە یەك ملیار و 285 ملیۆن دینار و پێدانی ئۆتۆمبیلێك پێی لەگەڵ تەرخانكردنی بڕی 160 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو دوو خانووە ناڕەزایەتی زۆری لەناو هاووڵاتیاندا لێكەوتەوە، لە كاتێكدا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا